موبایلهكهشی داخراوه
گەنجێکی کەلار 10 رۆژە بێ سۆراغه
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
گەنجێکی دانیشتوی قەزای کەلار، ماوەی 10 روژە لەماڵ چووەتەدەر و تاوه‌كو ئێستا سۆراغی نیە ، کەسوکاریشی بەدوایدا دەگەڕێن.
گەنجەکە، ناوی یەحیا ئیبراھیمە و تەمەنی 28 ساڵە، لە رۆژى 21.8.2024 له کاتژمێر 12:30 خولەکی شەو، لەماڵ چووەتەدەر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
محەمەد ئیبراھیم، برای ئەو گەنجە بە 964ى وت، براکەیان ھیچ کێشەیەکی نەبووە، لە کارگەیەک ئیشی کردووە، ئێستاى له‌وه‌ته‌ى نادیاره ژمارە موبایلهکەشی داخراوە.
وتیشی “پێشتر باسی ھیچ شتێکی نەکردووە کە بەتەمای شوێنێک بێت، ئىه رۆژى رۆیشتههى، تەسکەرەکەی لەگەڵ خۆی بردووە، بەیانیەکەشی كه چووه‌ته شوێنی کاركردنی پارەی وەرگرتووە و ئیتر دەنگی نەماوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێیان وتون لە سلێمانی بینراوە، كه‌چی ماوه‌ى شه‌ش رۆژ له سلێمانى ماوه‌ته‌وه و براكه‌ى نه‌بینیوه‌ته‌وه، وتیشی “سەرجەم دەزگا ئەمنیەکانمان ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە”.
كه‌سوكارى ئه‌م گه‌نجه ئه‌م ژماره موبایله‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر شوێنێك كه‌سه‌كه‌یان بینى په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت:
07708131872
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن