کشتوکاڵی دهۆک:

زیاتر لە 184 هەزار تۆن بەرهەمی خۆماڵیمان رەوانەی شارەکانی عێراق کردووە

شۆڕش قادری

پارێزگای دهۆک یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە خاکێکی پڕپیت و بەرەکەتی هەیە بۆ کشتوکاڵ و بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 184 هەزار تۆن بەرهەمی خۆماڵی رەوانەی شارەکانی عێراق کردووە.

ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، “لە 1.1.2024 تا 31.8.2024 ، 184 هەزار و 311 تۆن بەرهەمی خۆماڵی لە پارێزگای دهۆکەوە رەوانە ناوەڕاست و باشووری عێراق کراوە”.

“زۆربەی ئەو بەرهەمانەی رەوانەی شارەکانی خوارووی عێراق کراون، پەتاتە، پیاز، تەماتە، خەیار، کاڵەک و ترۆزی بوون”، ئەحمەد جەمیل وای وت.