گەنجێك لە زاخۆ
لە شوێنێكی قەدەغە مەلەی كرد و خنكا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان ئەم ئێوارەیە لە رووباری خابووردا خنکا، ئەو شوێنەشی لێی خنكاوە بۆ مەلەكردن قەدەغە بووە.
کاتژمێر 03:30 ئێوارەی ئەمڕۆ 30.8.2024 لە گوندی پیرەکا گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان بەناوی (ی. ع. ع) لە كانی مەلەكردن لە رووباری خابوور خنكا و دواتر تەرمەكەی لە لایەن بەرگریی شارستانیی زاخۆ دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی داد کرا.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، “تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی گەنجەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا.”
وتیشی، “ئەو شوێنەی گەنجەکەی تێدا خنکاوە، مەلەکردن تێیدا قەدەغە بووە، چەند شوێنێکمان دەستنیشانکردووە کە ژمارەیەک کارمەندی بەرگریی شارستانیمان لێ داناون، بۆ ئەوەی كەس لەوێدا نەخنكێت”.
بە پێی ئاماری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، ئەمە 12مین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەم ساڵدا، تا ئێستاش تەرمی منداڵێک کە نزیکی پێنج مانگە خنکاوە، نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
منداڵه 6 ساڵییهكهى زاخۆ چۆن له خنكان رزگارى بووه؟
خنكان
نهخۆشی زههایمهرى ههیە
له ههولێر كهسێكی ونبوو دۆزرایهوه
تیمی ژێرئاویان گۆڕیوە بۆ سهرئاو
له سنوورى سێ قەزاى دهۆك رێژهى خنكان كهمبووهتهوه
نزیكهى 3 مانگه بهدوايدا دهگهڕێن
چارهنووسی كچه 14 ساڵییهكه چۆمان به نادیارى ماوهتهوه
چییان دەکرد لەوێ؟
شەش كەس لە بەلەمێكی نقوومبووی ئیتالی لە بەسڕە رزگار كران
فهرمانگهى ژینگهى سۆران: