
وێنە-باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران-ئاژانسی تەسنیم
لە تاران هێرشکرایە سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان
964+
توانا نەقی
بەیانی ئەمڕۆ 27ی کانونی دووەم، لە تارانی پایتەختی ئێران هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و بەرپرسی ئەمنی باڵیۆزخانەکە کوژراوە.
ئاژانسی فەرمی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە حسێن رەحیمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران دەڵێت، ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجام داوە دەستگیر کراوە و تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە.
پۆلیسی تاران ئەوەشی وتووە، یەک کەس بە چەک هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەنجامداوە و کەسێکی کوشتووە و دوو کەسیشی بریندار کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەر بایجان رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەکەیان لە تاران، جگە لە کوژرانی بەرپرسی ئەمنی باڵیۆزخانە چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.
کەسە هێرشبەرەکە ئەوەی بە پۆلیس راگەیاندووە کە کێشەی تایبەتی و خێزانی لەگەڵ باڵیۆزخانە هەبووە.