دۆلار متمانەی بە عەلی عەلاق نییە و لە 160 هەزار دانابەزێت

964+

دیسکی کوردی

لەگەڵ ئەوەی هەفتەیەکە وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی دەستبەکار بووە، هێشتا بەهای دۆلار لە 160 هەزار دینار دانەبەزیوە.

شەوی رابردوو، بۆرسەی دراو لە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق داخرا و بەهای 100 دۆلاریش بە 163هەزار دینار داخرا.

ئەمڕۆ هەینی 27ی کانونی دووەم، کە بۆرسەی دراو لە کوردستان و عێراق داخراوەیەو ناکرێتەوە ئەمەش وایکردووە مامەڵەی دۆلار بە هەمان نرخی رۆژی پێنجشەممە کاری پێ بکرێت کە 100 دۆلار بەرامبەر بە 163هەزار دینارە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی، پێشتر بەهۆی داشکاندنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دەستی لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی هەڵگرتبوو، بەوە ناسراوە کە دژی داشکاندنی بەهای دینار بووە بەرامبەر بە دۆلار.

هەرچی یۆرۆیە 100 دۆلار بەرانبەر 108.5 یۆرۆیە، هاوکات نرخی سەد دۆلار بەرانبەر هەزار و 860 لیرەی تورکییە، هەروەها 100 دۆلار بەرانبەر چوار ملیۆن و 450 هەزار تمەنی ئێرانییە.

نرخی تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار  

$100= 4،450،000

نرخی لیرەی تورکی بەرانبەر دۆلار

$100 = 1860