"بە مەبەستی دامەزراندن"
خوێندنی باڵا: ناوى سێ یەکەمەکانمان ئاراستەی وەزارەتى دارایی کرد
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوى سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی بەمەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى دارایی کرد.
بەپێی نووسراوێک كە ئیمزای د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی لەسەرە و ئەمڕۆ 29.8.2024 بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی لیستی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی بەش لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم بەمەبەستی دامەزراندنی هەمیشەییان، ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، لە دوای ئەنجامدانی بایۆمەتری ناوی سەرجەم دەرچووانی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی بەشەكانیان دراوە بە وەزارەتی دارایی هەرێم.
“پێویستە وەزارەتی دارایی ناوی لیستی یەكەمەكان رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراقی بكات بۆ تەرخانكردنی شایستەی دارایی بۆیان”، وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەڵێت.