بۆ جاری سێیەم

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی دهۆک ئامێرەکانی دەنگدان تێست دەکات

964+
دلوڤان زێباری – دهۆک

جاری سێیەمە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئۆفیسی دهۆک، تێست لەسەر پۆرسەی دەنگدان دەکات.
هۆگر جاسم، یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری تەکنیکی بە 964ـی وت، هۆکاری تێست کردنی ئامێرەکانی دەنگدان بۆ جارێ سێیەم لە ئۆفیسی دهۆک، بۆئەوەیە کەموکوڕیەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان بزانین.
وتیشی، ئەمڕۆ 43 وێستگەی دەنگدان لە پارێزگای دهۆک، وەک تێست پڕۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەتییان لە کاژمێر 10:30 تاکو 12:30 تێدا بەرێوەدەچێت، کە نزیکەی 600 کارمەندی کۆمسیۆن و پۆلیسی دهۆک تێیدا بەشدارن.

هەر لە دهۆک نا لە بەشێک لە شارو شارۆچەکەکانی کوردستان ئەمڕۆ ئامێرەکانی دەنگدان دەستکراوە بە تێستکردن و تاقیکردنەوەیان.

بڕیارە لە 20.10.2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، لە پارێزگای دهوک نزیکەی 682 هەزار دەنگدەری گشتی و 40 هەزار دەنگدەری تایبەتی مافی دەنگدانیان هەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: هەڵمەخەڵەتێن، هێز نییە بتوانێت ئا...

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: هەڵمەخەڵەتێن، هێز نییە بتوانێت ئاشکرای بکات دەنگتان بە کێ داوە