لە جامی کوردستان گەورە و بچوک گەمە دەکەن

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

تیروپشكی یارییه‌كانی جامی هه‌رێمی كوردستان راكێشرا و یارییه‌كانیشی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ـی كانوونی دووه‌م، تیروپشكی قۆناغی 32ـی جامی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و یارییه‌كانی قۆناغه‌كه‌ ده‌ركه‌وتن.

تیروپشكه‌كه‌ له‌ باره‌گه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كرا، كه‌ په‌یامنێری تۆڕی 964 له‌وێدا ئاماده‌بوو.

سیروان نه‌جمه‌دین سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌ تۆڕی 964ی وت، “خوله‌كه‌ له‌ قۆناغی 32 یانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام 34 یانه‌ به‌شدارن، بۆیه‌ بۆ یانه‌ پله‌ دووه‌كانی دهۆك و گه‌رمیان، پاڵاوتن ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆی هه‌شت یانه‌، شه‌ش یانه‌یان بگه‌نه‌ قۆناغی 32”.

له‌ جامی كوردستاندا، كه‌ دووه‌م وه‌رزه‌ دێته‌ ئه‌نجامدان، یانه‌ پله‌ یه‌ك و پله‌ دووه‌كانی كوردستان ئاره‌زوومه‌ندانه‌ به‌شدار ده‌بن، به‌ڵام یانه‌ پله‌ نایابه‌كان ده‌بێت به‌شداربن و زۆره‌ملێییه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناغی 32 راگه‌یاندرا، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

لە پەیجی فیدراسیۆنی کوردستان وەرگیراوە