داوا له‌ پارێزگار دەكرێت‌ چاره‌سه‌رى بكات

زۆربه‌ى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانى ناحیه‌ى پردێ شكاون و سه‌ریان واڵایه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێ زۆربه‌ى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان یان شكاون یان نه‌ماون، شاره‌وانى ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌ڕۆكان پلانیان هه‌یه‌ مانگى داهاتوو چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.

زیاتر له‌ 20 مه‌نهۆڵ كێشه‌ى شكان و نه‌مانى سه‌ره‌مه‌نهۆڵیان بۆ دروستبووه‌.

له‌ سۆشیاڵ میدیاى ئاڵتون كۆپری، داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكی چه‌ند گه‌ڕه‌كێك ئاڕاسته‌ى پارێزگارى كه‌ركوك، كه‌ چاره‌سه‌رێكی ئه‌و سه‌ره‌مه‌نهۆڵانه‌ بكات چونكه‌ ده‌ڵێن، مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ژیانى منداڵه‌كانیان.

محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى پردێ به‌ 964ـى وت، ساڵانه‌ كێشه‌ بۆ سه‌ره‌ مه‌نهۆڵه‌كان دروست ده‌بێت، به‌ڵام به‌ر له‌هاتنى مانگى زستان هه‌موویان چاكده‌كرێنه‌وه‌.

وتیشی “ئه‌وه‌ كارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌ڕۆكانه‌، به‌ڵام ئێمه‌ش هاوكاریانین و ساڵانه‌ هه‌ڵمه‌تى چاككردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ ته‌واوى ئه‌و سه‌ره‌مه‌نهۆڵانه‌ بگۆڕدرێن، بۆئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى زستان و باران بارینه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاو و مه‌ترسی دروستبوونى لافاو دروست نه‌بێت.

سه‌ره‌مه‌نهۆڵى نوێ له‌جێی سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌ دزراوه...

سه‌ره‌مه‌نهۆڵى نوێ له‌جێی سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌ دزراوه‌كان داده‌ندرێت