كه‌سوكاره‌كه‌ى زانیاریان نییه‌

له‌سه‌ر ونبونى مێردمنداڵێكی ئاكرێ دوو كه‌س ده‌ستگیر كراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

مێردمنداڵێكی ئاكرێ دواى ونبوونى به‌ چه‌ند كاتژمێرێك، له‌لایه‌ن پۆلیسەوە له ‌دهۆك دەدۆزرێته‌وه‌، به‌ڵام دوو كه‌س له‌سه‌ر ونبوونه‌كه‌ى ده‌ستگیركراون و كه‌سوكاره‌كه‌شی نازانن بۆچی كوڕه‌كه‌ى چووه‌ته‌ دهۆك.

مێردمنداڵه‌كه‌ ناوى كارمه‌ند كه‌مال، ته‌مه‌ن 14 ساڵ و قوتابی پۆلی نۆى بنه‌ڕه‌تییه‌، خه‌ڵكى ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێیه‌ ئێواره‌ى دوێنێ له‌ ماڵ چووەتەده‌ر و نه‌گه‌ڕاوەته‌وه‌، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى پۆلیس دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هێنایانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

كامیل كوردى، مامى مێردمنداڵه‌كه‌ به‌ 964ـى وت، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوان له‌ ئاكرێ كوڕه‌كه‌یان هێندراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

وتیشی “نازانین بۆچی كوڕه‌كه‌یان چووه‌ته‌ دهۆك، به‌ڵام پۆلیس ئاگادارى كردینه‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ دوو كه‌س بووه‌ له‌ دهۆك و هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌شیان ده‌ستگیر كردوون”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كوڕه‌كه‌یان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان هیچ كێشه‌ و گرفتێكیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه‌ و نازانن بۆچی كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كه‌سەکەی دیكه‌ له‌ دهۆك بووه‌.

کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له‌ بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش ل...

کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له‌ بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش له‌ ئاكرێ ونبوون