پیس و پۆخڵ بوون

شارەوانی سلێمانی خاوەن کۆشکەکانی شەقامی مەلیک مەحمود سزا دەدات

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی رەچاونەکردنی رێنماییەکانی تەندروستی، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەشێک لە خاوەن کۆشکەکانی شەقامی مەلیک مەحمودی سزادا.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024 لیژنەکانیان سەردانی خاوەن کۆشکەکانی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیان کردووە بە مەبەستی پێدانی رێنمایی و لێپرسینەوە لێیان.

“بەهۆی رەچاونەکردنی پاک و خاوێنی و رێنماییە تەندروستییەکان، بەشێک لە خاوەن کۆشکەکان بە بڕی زیاتر لە 100 هەزار دینار سزای دارایی دران”، زەردەشت رەفیق وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکانیان بۆ چاودێریکردنی کۆشک و عەرەبانەکانی سەر شەقامەکانی سلێمانی بەردەوام دەبێت و هەر کەس و لایەنێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، سزا دەدرێت.

شارەوانی سلێمانی بەداشکاندنەوە قەرزەکانتان وەردەگرێت...

شارەوانی سلێمانی بەداشکاندنەوە قەرزەکانتان وەردەگرێتەوە

ئاژەڵفرۆشەکانی سلێمانی کۆڵ و باریان دەپێچنەوە

ئاژەڵفرۆشەکانی سلێمانی کۆڵ و باریان دەپێچنەوە