سزاکەی چییە؟

بریندارێکی ناڕەزاییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چووە زیندان

+964

شۆڕش قادری

لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بریندارێکی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان چووە زیندان.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رۆژی دووشەممە 26.8.2024 مەتین حەسەنی بریندارێکی رەوتی ناڕەزاییەکانی پاییزی ساڵی 2019 لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواستراوەتەوە.

مەتین حەسەنی کە لە ناڕەزاییەکانی ساڵی 2019 چاوی چەپی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی بۆکان بریندار ببوو، هەر لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022 دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، بەشداری خۆپیشاندانەکانی کرد و چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرا، تا دواجار لە 23.1.2024 دەستگیر کرا، دواتر لەلایەن لقی 101ـی دادگای تاوانەکانی بۆکان و بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات، سزای 31 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی ئازاد کرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا و بەهۆی نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، فشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و قوربانیانی خۆپیشاندانەکان چڕ بووەتەوە.

ئێران داوای رادەستکردنی 120 ئەندام و سەرکردەی حیزبەکانی...

ئێران داوای رادەستکردنی 120 ئەندام و سەرکردەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات