ئەویش بووە بابەتی لیژنە و لیژنەكاری

“لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی بازاڕی جوانكاری ئۆتۆمبێل پێكهات”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگرکەوتنەوە و خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، هەروەها بۆ زانینی ئەوەی بۆچی سیستمی ئاگركوژێنەوەی بازاڕەكە بۆ كاری نەكردووە، لیژنەیەك پێكهێنرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، هۆكاری ئاگرکەوتنەوەکە تا ئێستا دیار نییە و لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە دەستی بە کارەكانی کردووە بۆ  دیاریکردنی هۆکارەکان و خەمڵاندنی زیانەکان.

هەروەها وتی، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە دەکرێت بۆ ئەوەی بزاندرێت سیستمەکە بۆ کاری نەکردووە، چونكە سیستمی ئاگركوژێنەوە لە بازاڕەكە هەبووە.

“هیچ زیانێکی گیانی لە ئاگرەکەی بازاڕەكە نەبووە، لە ئەمڕۆشەوە دەست بە خاوێنکردنەوەی بازاڕەکە دەكرێت”، ئومێد خۆشناو وای وت.

شەوی رابردوو نزیكی كاتژمێر 11:00 ئاگر لە بەشێکی بازاڕی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر کەوتەوە، كە دەكەوێتە شەقامی 60 مەتری و بە هۆیەوە کەلوپەلی چەند کۆگا و ژمارەیەك دوکان سووتان و زیانێكی زۆری بە شوێنەكە و سەروەت و سامانی كاسبكارانی بازاڕەكە گەیاند، دوای زیاتر لە حەوت كاتژمێریش ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا.

"نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر سست بەڕێوەدەچێت"