ئەگەر پێش 12 سەردانیان نەکەن فریا ناکەون
دەوامى پاسپۆرتى سلێمانى کەمکرایەوە
964+
وریا فەتاح
دواکەوتنى موچە، دەوامى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى کەمکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت پێش 12ـى نیوەڕۆ سەردانیان بکەن بۆ ئەوەى مامەڵەکانیان بۆ رایى بکرێت.
موقەدەم بەیان جەمال، بەرپرسى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى بە 964ـى وت،” رۆژانە لە یەکشەممە تا پێنجشەممە، کاتژمیر 8:30 خولەک بۆ 2ـى پاشنبوەڕۆ دەوام دەکەن، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان پێش کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ سەردانمان بکەن تاکو فریاى مامەڵەکانیان بکەون.
وەک باسى دەکات، پێشتر تا کاتژمێر 4:30 خولەک دەوام دەکرا، بەڵام ئێستا کراوە بە کاتژمێر 2:00 و بەهۆى دواکەوتنى موچە دەوام کەمکراوەتەوە.
ئاشکراشى کرد، رۆژانە مامەڵەى 900 کەس رایى دەکەن بۆ دەرکردنى پاسپۆرت و وەرگرتنەوەى.