"بووراوەتەوە"
لە بارزان مێرمنداڵێک خنکا
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە رووباری رێزان لە دەڤەری بارزان مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ خنکا.
روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 26.8.2024 بووە و مێرمنداڵەکە لە گوندی ئێروانی دەڤەری بارزان دەکەوێتە نێو ئاو و دەخنکێت، دواتر تەرمەکەی دەرهێندراوەتەوە.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت،”مێرمنداڵەکە تەمەنی 15 ساڵ بووە و خەڵکی دەڤەری بارزانە”.
وتیشی، “روداوەکە بەم جۆرەیە بووە کە ئەو مێرمنداڵە نەخۆشی پەرکەمی هەبووە و بووراوەتەوە و کەوتووەتە نێو ئاوەکە.”
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 کەس لە چەم و روبارەکانی سنوری سۆران خنکاون کە هەشت کەسیان تەمەنیان لە خوار 15 ساڵەوە بووە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری