بەدواداچوونی 964
ئایا راستە ژنێك لە كۆیە بە یەك سک حەوت منداڵی بووە؟
+964
ژێوار خدر
لە بەشێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوێنێ وا بڵاوکرایەوە گوایە لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید لە کۆیە، ژنێک بە سکێک حەوت منداڵی بووە، 964 بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کرد و دەرکەوت کە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئازاد رەمەزان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید، بە 964ـی وت، هەواڵەکە بەم شێوەیە نییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و دوورە لە راستییەوە.
وتیشی، دوێنێ لە نەخۆشخانەکەمان بە کۆی گشتی حەوت منداڵ لەدایک بوون، كە حەوت ژن حەوت منداڵیان هێناوەتە دنیا، نەک ژنێك بە یەك سك حەوت منداڵی بووبێت.
ئەوەشی باس كرد، پێنج لەو منداڵانە لە رێگەی نەشتەرگەری و دووانیشیان بە سروشتی لەدایک بوون.
ئاگر لە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک کەوتەوە
منداڵبوون
بە سەدان كەسيش نەشتەرگەرییان بۆ كراوە
لە جەژنی قوربان بە هەزاران كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی سلێمانیان كردووە
تهندروستى روونكردنهوهى بڵاوكردووهتهوه
ئهمڕۆ هیچ ژنێكی دووگیان له نهخۆشخانهى ئاكرێ گیانى لهدهست نهداوه
"کەس گوناحی کەس هەڵناگرێ"
کەسوکاری ژنەکەی زاخۆ سکاڵایان تۆمارکرد و دەڵێن خزم خزمێنە قبوڵناکەن
'' هەموو ژنانیان عەدم کردووە''