لە سۆران

لەسەر داوای دوو منداڵ گەڕەکێک قیرتاو دەکرێت

+964

ژێوار خدر

ماوەیەک لەمەو پێش و لە کاتی بارانباریندا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، سەردانی گەڕەکی وەستا رەجەبی کردووە لە قەزای سۆران، دوو کچی بچووک بەناوەکانی هێڵین و هاڤین، داوایان لێ کردووە گەڕەکەکەیان بۆ قیرتاو بکەن.

ئەمڕۆ سەرپەرشتییاری ئیدارەی سۆران لەگەڵ دوو کچەکە بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی قیرتاوکردن و تۆڕی ئاوی گەڕەکەکەیان دانا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەم پۆستەیان لە فەیسبوکەکەی خۆیان کردووە و دەڵێن لەسەر داوای دوو منداڵی کچ و بە ئامادەبوونی ئەوان بەردی بناغەی پڕۆژەکە داندراوە.

هەر بەپێی پۆستەکە، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە قیرتاوکردن و دانانی تۆڕی ئاوی گەڕەکەکە و بە بڕی یەک ملیار و 738 ملیۆن و 650 هەزار دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت.

پێشتر گەڕەکی وەستا رەجەب، یەکێک بووە لەو گەرەکانەی کێشەی کەمیی ئاویان هەبووە و ئێستا لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە کێشەکەیان چارەسەر دەبێت.

چوار گەڕەک و چەندین گوندی سۆران بێ ئاون

چوار گەڕەک و چەندین گوندی سۆران بێ ئاون