رۆژهەڵاتی کوردستان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و چواریش برینداربوون

964+

شۆڕش قادری

لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردووەتەوە، لە سەر رێگای نێوان شارەکانی دێهلوڕان و مێهران لە پارێزگای ئیلام، رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی بیجۆ و پراید روویداوە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی (ئیمام حوسێن)ـی مێهران کراون.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 25.8.2024 و لە سەر رێگای دێهلوڕان ئۆتۆمبێلێک لە کەسێکی داوە و برینداری کردووە.