تاڤگە تاقانەکەی ماوەت دەبوژێتەوە وێنە 964
چەند خزمەتگوزارییەکی بۆ دابین دەکرێت
تاڤگە تاقانەکەی ماوەت دەبووژێتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
رێگای گەیشتن بە تاڤگەی سەرسول لە قەزای ماوەت چاكدەكرێت و قایمقامی قەزاكەش دەڵێت، لەمەودا لە وەرزی هاویندا تاڤگەکە كاتێك وشک دەكات، بە ترومپا ئاوی بۆ دابین دەكرێت و نایەڵن وشك بێت.
کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە 964ـی وت، گەشتوگوزاری سلێمانی ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی پلەی قادرمەن بۆ دابەزین بۆ لای تاڤگەی سەرسول لە قەزای ماوەت.
باسی لەوەش کرد، ساڵی رابردوو 60 پلە قادرمە دروستکرا و ئەمجارە 60 پلەی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت تا دەگاتە لای تاڤگەکە.
روونیشیکردەوە، بڕیارە ترومپایەکیش بۆ تاڤگەکە دابندرێت، کاتێک لە وەرزی هاویندا وشک دەکات، لە رێگەی ترومپاکەوە ئاوی بۆ سەردەخرێت بۆ ئەوەی دیمەنەکەی لە دەست نەدات، ئەوە جگە لە دروستکردنی سێتی تەوالێتیش بۆ شوێنەکە.
وتیشی: چاککردنی رێگای ئۆتۆمبێل بۆ گەیشتن بە تاڤگەکە خراوەتە بەرنامەوە و هەوڵدەدرێت ئەوەش چاک بکرێت، لەبەر ئەوەی رێگاکەی باش نییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
ئاگرەکەی گوندی گەڵاڵەی سنووری ماوەت کۆنتڕۆڵ کرا
ماوەت
گوڵاڵە بوو بە قەزا؛ دانیشتووانەکەی 130 هەزار کەسی تێپەڕاند
"هاوبەش هەیە ملیارێک دیناری بۆ هاتووەتەوە"
كارەبای سلێمانی بڕی خەرجی كارەبا بۆ مانگی کانوونی دووەم ئاشكرا دەكات
وەزارەتى دارایى بێ دەنگە
موچە دەنگى نییە؛ فەرمانبەرانى عێراق وەریانگرت
کچە بێژەرێکی عەرەب "کەزی کەرامەتە"
"کەزی" سنووری کوردستانی بەزاند و کاردانەوەی لەلای نەتەوەی دیکە دروستکردووە
لە هەڵمەتێکدا