لە هەڵمەتێکدا
رێگەی ماوەت لە بەرد و قوڕی لافاو پاککرایەوە
964+
ژێوار خدر
دوای ئەوەی بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، پاشماوەیەکی زۆری بەرد و قوڕ و لیتە هاتە سەر رێگەی سەرەکیی قەزای ماوەت، شارەوانی و ژینگەپارێزان دەستیان بە هەڵمەتێک کرد بۆ پاککردنەوەی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانیش دەڵێت، رێگەکە تا گوندی سورەقەڵات پاککراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دەڵێت، شارەوانیی ماوەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئۆرانۆس، هەڵمەتەکەیان ئەنجامداوە، چونکە بەهۆی بارانەوە بڕێکی زۆر لە قوڕ، بەرد و زیخی لاپاڵە بەرزەکانی دەورووبەری رێگەکە هاتبوونە خوارەوە و ئاستەنگیان دروستکردبوو.
دەشڵێت، هەڵمەتەکە لە ریگەی گشتیی قەزای ماوەتەوە دەستیپێکردووە تا دەگاتە گوندی “سورەقەڵات” و بەتەواوی پاککراوەتەوە.