رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن

سێ شەقامی ناو سلێمانی بەربەست کراون

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ لە سلێمانی، “سێ شەقامی سەرەکی لە بەردەم پزیشکی داد، وڵوبە بۆ فولکەی قەرەداغ و بەنزیخانەی نەورۆز بۆ نزیک یاریگای چیا” بەربەست دەکرێن.

شەقامەکان بە وردی ئەمانەن؛

1- شه‌قامی به‌رده‌م پزیشكی دادی سلێمانی
2- شه‌قامی وڵوبه‌ تاوه‌كو فلكه‌ی قه‌ره‌داغ
3- شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌ی نه‌ورۆز تاوه‌كو یاریگای چیا

هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەکەدا دەڵێت، “بەڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا ئه‌و شه‌قامانه‌، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی سەرۆکایەتی شاره‌وانی سلێمانییەوە به‌ربه‌ست كراون”.

هاتوچۆی شارەکە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 25.8.2024، ئاگاداری نامەکەی بڵاوکردووەتەوە، “داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌ین، شه‌قامی جێگره‌وه‌ بگرنه‌به‌ر و هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن”.

ژمارەیەک دوکان لە دووسایدکردنی شەقامێکی قەرەباڵغی سلێ...

ژمارەیەک دوکان لە دووسایدکردنی شەقامێکی قەرەباڵغی سلێمانی رێگرن