"ئەوانەی پێنج ساڵە چالاکییان نییە"

پاکتاوکردنی کۆمپانیای یەک میزانییە تا ساڵێکی تر کاتیان هەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

تا رۆژی 20.6.2025، ئەو کۆمپانیا یەک میزانیایەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا هیچ جۆرە چالاکییەکیان نەبووە، دەتوانن پاکتاوی قەرزەکانی رابردوویان بکەن.

ئەو رێکارانەی پاکتاوکردن کە دەگیرێتەبەر بۆ یەکلایی کردنەوەی سەرجەم ئەرک و مافەکانی کۆمپانیایە، تا دەگاتە قۆناغەکانی سڕینەوەی ناوی بازرگانی لە تۆماری کۆمپانیاکان.

دەستەی باڵای یەکێتی بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی لقەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، راپەڕین و زاخۆ) کردووە، کە لە 12.8.2024 وە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەیە بۆ ئەو کۆمپانیایانە، کە پاکتاوی خۆیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بەم کارە هەڵدەستێت، لە نوسراوەکی دەستەی باڵای یەکێتی بەڵێندەرایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەکراوە، “ناکرێت ئەم بڕیارە وەک جاری پێشوو چەند جارێک درێژ بکرێتەوە”.

داوای نوێکردنەوەی گرێبەستی پیشەوەرەکانی ناوچەی پیشەس...

داوای نوێکردنەوەی گرێبەستی پیشەوەرەکانی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەکرێت

وه‌زاره‌تى دارايی رێنماییه‌كانى بۆ راگرتنى چوار جۆر ...

وه‌زاره‌تى دارايی رێنماییه‌كانى بۆ راگرتنى چوار جۆر باج بڵاوكرده‌وه‌