ئەگەرنا سزا دەدرێن

داوای نوێکردنەوەی گرێبەستی پیشەوەرەکانی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا داوا لە پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی دوو دەکات کە گرێبەستەکانیان نوێبکەنەوە بۆئەوەی تووشی سزا نەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.5.2024، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە ئێستادا بەڕێژەی 20% لێخۆشبوون بۆ پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی دوو دەکرێت لە نوێکردنەوەی گرێبەست و پاکتاوکردنی قەرزەکانیان.

“شارەوانی سلێمانی داوادەکات پیشەوەران سەردانی هۆبەی بەکرێدان بکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست و پاکتاوکردنی قەرزەکانیان، بەپێچەوانەوە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر”، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وای وت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گشتاندنی بۆ ژمارەیەک بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرکردووە کە کەمکردنەوەی گومرگ و لێخۆشبوون لە قەرزەکانی سەر هاوڵاتیان دەگرێتەوە.

یەکێک لەو بڕیارانەی کە گشتاندنی بۆ کراوە تایبەتە بە داشکاندنی 20%ـی قەرزی کەڵەکەبووی ساڵانەی کرێچێتی، کارەبا، ئاو، خۆڵ و خاشاک، سەرپێچیی هاتوچۆ و کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگەکان.

964 لە شارەوانی سلێمانییەوە دەزانێت، کرێچییەکانی شارەوانییەکە نزیکەی شەش هەزارن و ساڵانە دەبێتە گرێبەستەکانیان نوێبکەنەوە.

شارەوانی سلێمانی موڵکە بەکرێدراوەکانی بە ئەلکترۆنی دە...

شارەوانی سلێمانی موڵکە بەکرێدراوەکانی بە ئەلکترۆنی دەکات