بابه‌ته‌كه‌ دواكه‌وتنى پاره‌ى گه‌نمه‌

نوێنه‌رایه‌تى جوتیارانى كوردستان ده‌چنه‌ به‌غدا و یاداشت ده‌ده‌نه‌ دوو وه‌زاره‌ت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواكه‌وتنى پاره‌ى گه‌نم، جوتیارانى هه‌رێمی كوردستانى یه‌كده‌نگ كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك نوێنه‌رێكیان كۆببنه‌وه ‌و به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن، یه‌كێك له‌و نوێنه‌رانه‌ش ده‌ڵێت، سه‌ردانى دوو وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن.

تاوه‌كو ئێستا له‌ كۆى 580 ملیار دینار ته‌نیا 14%ـى ئه‌م پاره‌یه‌ به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكرداوه‌، نوێنه‌رایه‌تى جوتیارانیش بۆ له‌ 84%ـه‌ ده‌چنه‌ به‌غدا.

عومران ئه‌سعه‌د، نوێنه‌رى جوتیارانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ 964ـى وت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى دیكه‌ى له‌قسه‌كردندان بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رۆژێك رێكبكه‌ون و سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.

ئه‌و شوێنانه‌ى تاوه‌كو ئێستا نوێنه‌ره‌كانیان بڕیاریانداوه‌ بچنه‌ به‌غدا، بریتین له‌ جوتیارانى شارەزور، رانیه، قه‌ڵادزێ، كه‌لار، رزگارى، خانقین، هەڵه‌بجەى شه‌هید، کۆیە و قه‌زاى بەردەڕەش.

وتیشی “به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى دامانناوه‌ سه‌ردانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و بازرگانى عێراق  ده‌كه‌ین و جگه‌ له‌ دانیشتن له‌كه‌ڵیان یاداشتێكیشیان له‌باره‌ى ده‌واكه‌وتنى پاره‌كه‌ پێده‌ده‌ین”.

دواشیان له‌ جوتیارانى هه‌رێم كردووه‌، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت داواى ماف و شایسته‌ داراییه‌كان بكه‌ن په‌یوه‌ندی به‌ نوێنه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ بكه‌ن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ئێستاوه په‌یوه‌ندییان به‌ چه‌ند نوێنه‌رێكى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌ردانى به‌غدایان كرد كارئاسانیان له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ى عێراق بۆ بكرێت.

به‌قسه‌ى نوێنه‌رى جوتیارانى به‌رده‌ڕه‌ش تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى عێراق 77 ملیار دینارى بۆ جوتیارانى هه‌رێم ناردووه‌ و دابه‌شكراوه‌، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌ بینێرێت كه‌ دواكه‌وتووه‌ بریتی له‌ 503 ملیار دینار.

له‌ به‌غداوه‌ دڵنیایی بۆ پاره‌ى ئه‌مساڵى گه‌نمى جو...

له‌ به‌غداوه‌ دڵنیایی بۆ پاره‌ى ئه‌مساڵى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم ده‌درێت