هۆكاره‌كه ئاشكرا بوو
ئه‌و گولـله تۆپانه‌ى له ناو رووبارێكی سۆران دۆزرانه‌وه نه‌ته‌قیوو بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند گولـله‌تۆپێك له‌ناو رووبارێكی سنورى ئیداره‌ى سۆران دۆزرانه‌وه و تیمه‌كانى هه‌ڵگرتنه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نیش چوونه شوێنه‌كه و گولـله‌تۆپه‌كانیان دوورخسته‌وه.
رووباره‌كه به‌ناو گوندى شاوراوە له سنوورى ناحیه‌ى دیانا تێده‌په‌ڕێت و له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی ئه‌م گونده دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بیندراون و ده‌زگاى مینى لێ ئاگادار كرده‌وه.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر كه سنوورى كاره‌كانیان ئیداره‌ى سۆرانیش ده‌گرێته‌وه، به 964ـى راگه‌یاند، گولـله‌تۆپه‌كان نه‌ته‌قیو بوون و مه‌ترسیان زۆریان له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان له‌و گونده هه‌بوو چونكه به‌هه‌ر ده‌ستكارى كردنێكى مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بوو.
وتیشی “له‌لایه‌ن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان كه به EOD ناسراوه، شەش گولـله‌كه گواسترانەوە بۆ کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوو چارەسەربکرێن”.
روونیشیكرده‌وه، گولـله‌تۆپه‌كان بۆ ساڵى هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه ئه‌وكات كۆگایه‌كى گه‌وره‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى رژێمى عێراق له ده‌شتى دێڵزیانى نزیك ئه‌و رووباره بووه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، دوو هۆكار هه‌ن كه به‌هۆیه‌وه ئه‌م گولـله‌تۆپانه‌ى هێنابێته ناو ئه‌م رووباره، یه‌كه‌میان فڕێدانى خۆڵ و خاشاك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كه نه‌یانزانیوه ئه‌م گوللانه‌ى تێدایه، دووه‌میشیان به‌هۆى باران و لافاوه‌وه له‌شوێنێكه‌وه جێگۆڕكێیان بۆ ناو ئه‌م رووباره پێكرابێت.
له‌رابردوودا، چه‌ند جارێك ده‌زگاى مینى هه‌ولێر چاره‌سه‌ركردنى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان له سنوورى ئیداره‌ى سۆران له ناوچه‌كانى سیمێلان و به‌رده‌بووكى گه‌ڵاڵه، له رێگه‌ى ته‌قاندنه‌وه چاره‌سه‌ركردووه، بۆیه عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمانیش ده‌ڵێت، “به‌م زوانه ئه‌م شه‌ش گولـله‌تۆپه و چه‌ند ته‌قه‌مه‌نییه‌كى دیكه له‌یه‌كێك له‌و ناوچانه چاره‌سه‌رده‌كه‌ین”.