قسه‌ی‌ پارێزه‌ره‌كه‌ راست نه‌بوو

ساغكردنه‌وه‌

کامێرای پۆینت تو پۆینت – میدیازان

میدیازان – هێمن بەکر – دیسکی هەولێر

ماوەی دوو رۆژە هەواڵێک بڵاوبووەتەوە بەناوی لاوەند فەرەیدوون، پارێزەری ئەو کۆمپانیایەی پرۆژەی کامێرای چاودێری پۆینت تو پۆینت لە سلێمانی جێبەجێدەکات.

ناوەڕۆکە هەواڵەکە ئەوەیە، گوایە ئەو پارێزەرە وتوویەتی، “ئەو پێنج پێشمەرگەیە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە یاساکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە”.

رۆژی شەممە، 1-10-2022، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی دەربەندیخان – سلێمانی، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و دواتر لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، هەموو ئەو کەسانە پێشمەرگە بوون لە لیواکەی ئەوان.

میدیازان بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کرد، تەماشای ئەو چاوپێکەوتنانەمان کردەوە کە لاوەند فەرەیدون گوتەی لێوەرگیراوە، ئەو بە هیچ جۆرێک ئەو قسەیەی نەکردووە.

میدیازان پەیوەندی بەو پارێزەرەوە کرد، ئەو بۆ میدیازان رەتیکردەوە ئەو قسەیەی کردبێت، وتی کە تەنها “وتومە پێنج پێشمەرگەی قارەمان بە رووداوی هاتوچۆ شەهید بوون”.