تۆنێلى دەربەنیخان، وێنە: ئەرشیف
دواى نزیکەى 10 کاتژمێر
تونێلى دەربەندیخان کرایەوە
وریا فەتاح
دواى نزیکەى 10 کاتژمێر لە داخرانى بەهۆى رووداوەکەى نیوەشەوى رابردووى ناو تونێلەکە، کەمێک پێش ئێستا تونێلەکە بەڕووى شۆفێراندا کرایەوە.
رووداوەکە کاتژمێر 1:30 خولەکى بەیانى ئەمڕۆ، بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەناو تونێڵی دەربەندیخان وەردەگەڕێت و دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کە پێنج سەرنشینی تێدا بووە و دوانیان لە شوێنى رووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و سێ لە بریندارەکانیش رەوانەى نەخۆشخانەکانى سلێمانى کراون.
جاسم عەلیخان، بەڕێوەبەرى هاتووچۆى دەربەندیخان بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا، دواى دەرهێنانى ئۆتۆمبێلەکان و پاککردنەوەى ناوەوەى تونێلەکە، تونێل بەڕووى هاتوچۆى شۆفێراندا کرایەوە”.
وەک باسى دەکات، زیاتر لە نۆ کاتژمێر تونێلەکە بەڕووى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلەکاندا داخرابوو، چونکە بارهەڵگرەکە رێژەیەکى زۆر سوتەمەنى هەڵگرتبوو و بەتاڵکرا.