چەندین تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین

ماوەی سێ رۆژە چیایەکانی سنووری ناحیەی مانگێش دەسووتێت

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

سێ رۆژە ئاگرێکی گەورە لە چیایەکانی مجلمختێ لە سنووری ناحیەی مانگێش کەوتووتەوە ،بەرگری شارستانی دهۆکیش دەلێت، لەئێستادا تیمی ئاگرکۆژێنەوە و هێزی پێشمەرگەی ژینگە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە2024.8.21، دووبارە ئاگر لە ئاقار و چیایەکانی سنووری ناحیەی مانگێش کەوتووتەوە و پێنج تیمی بەرگری شارستانی دهۆک لەگەڵ تیمەکانی ناحیەی مانگێش سەرقاڵن و بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام ئەو ئاگرەی سەری هەڵداوەتەوە و گەیشتووەتە ئەو ناوچانەی مەترسی مین و تەقەمەنی لێ هەیە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، ئاگرەکەی ئاقار و چیای مجلمختێ ،بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بوونەتە هۆکارەکەین و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵیان کرد، بەڵام ئاگرەکە دووبارە سەری هەڵداوەتەوە و گەیشتووەتە گوندی “گوندنەبی” سەر بە ناحیەی زاویتە، سەرەتا بەهۆی ناسەقامگیری شوێنەکە  نزیک نەبوونەتەوە.

وتیشی، دووبارە لەئێستادا چەند تیمێکی ئاگرکوژێنەوە و هێزی پێشمەرگە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

ئاماژە بەوەشی کرد، تا ئێستا نازانرێت چەند دۆنم زەوی سووتاون چونکە ئاگرەکە بەرێژەیەکی زۆر فراوان بووە و رێژەیکی زۆری دارەکانیش سووتاون.

سەرەتا ئاگرەکە لە گوندی مجلختێ لە سنووری ناحیەی مانگێش بووە و لەئێستادا ئاگرەکە لە سنووری زاویتەوە و نزیکەی 10 کیلۆمەتر ئاگرەکە فراوانبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو رۆژە ئاگر بەرۆکی چیای شەنگال بەرنادات

دوو رۆژە ئاگر بەرۆکی چیای شەنگال بەرنادات

ئاگرەکەی گوندی گەڵاڵەی سنووری ماوەت کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی گوندی گەڵاڵەی سنووری ماوەت کۆنتڕۆڵ کرا