ڤیزاش وەرناگرن و پارەش دەدەن

نۆ گەنجی زاخۆ سکاڵایان لەسەر کۆنسوڵخانەی تورکیا تۆمارکرد

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نۆ گەنجی زاخۆ لەدادگای زاخۆ، سکاڵای یاساییان لەسەر کونسوڵخانەی تورکیا – نوسینگەی پێدانی ڤیزای تورکیا تۆمارکرد، ئەمەش دوای ئەوەی کە چەندین جار داوای ڤیزایان کردووە، بەڵام داواکارییەکەیان رەت کراوەتەوە.

ئەمرۆ 20.8.2024، گەنجەکان قسەیان بۆ 964 کرد و وتیان، لەکاتی پێشکەشکردنی داواکەیان بڕی 150 دۆلاریان داوە، دوای رەتکردنەوەی پێدانی ڤیزاکەش هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ نەگەڕێندراوەتەوە.

حوسێن نزار، یەکێکە لەو گەنجانەی سکاڵای تۆمارکردووە بە 964ـی وت، “چۆن دەبێت داوای ڤیزا بکەم و 150 دۆلار بدەم ، رەتیش بکرێتەوە ڤیزام پێبدرێت؟ دوای رەتکردنەوەش بڵێن دەتوانی دووبارە 150 دۆلاری دیکە بدەیت و دیسان داوای ڤیزا بکەیەوە مادام رەتکراوەتەوە چۆنن دەتوانم دووبارە داوای بکەمەوە؟”.

حەواس تاهیر، یەکێکی دیکەیە لەو گەنجانە بۆ 964 وتی، “من دوو جار داوای ڤیزام کردووە و 300 دۆلارم داوە، هەردوو جارەکە رەتکراوەتەوە و تەنیا 70 دۆلاریان بۆ گەڕاندومەتەوە، داوا دەکەین چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە”.

جەعفەر گوللی، پارێزەرە لەدادگای زاخۆ سەبارەت بەسکاڵای ئەو گەنجانە بە 964ـی وت، ” پێم وانیە سکاڵای ئەوان هیچ ئەنجامێکی هەبێت، تەنیا ئەگەر دەنگدانەوەیەک لەناو هاوڵاتیان دروستبکات، لەسەر ئاستی باڵا کەسایەتی سیاسیی بتوانن بەپێی رێکەوتن لەگەڵ ئەنقەرە چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن، ئەگەرنا دادگا ناتوانێت هیچ رێکارێک بگرێتە بەر”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لەمەودوا دەبێت بەمجۆرە داوای ڤیزای تورکیا بکەیت

لەمەودوا دەبێت بەمجۆرە داوای ڤیزای تورکیا بکەیت