بە تۆمەتی کوشتن

لە ئێران دوو بەندکراوی دیکە لەسیدارە دران

964+

شۆڕش قادری

لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران بەردەوامە و لە زیندانی قزڵحیساری شاری کەرەج، دوو بەندکراوی دیکە لەسێدارە دران.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “دوو بەندکراو بەناوەکانی محەمەد کەرەمی زادە تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی کۆیەشت و ئیسماعیل جەوادی، بە دۆسیەی جیا و بەتۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە دراون”.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاونەکراوەتەوە.

پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردبووەوە، “تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا، 90 هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی جیاجیا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون، هەر لە ساڵی 2024دا، 44 بەندکراوی بەلوچ و 33 بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستانیش، لە ئێران لەسێدارە دراون”.

سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو بەندکراودا جێبەجێ کرا

سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو بەندکراودا جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی 20 بەندکراو جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی 20 بەندکراو جێبەجێ کرا