تەنیا ئەمڕۆ
سوپاى تورکیا هەشت جار بۆردومانى هەرێمى کوردستانى کردووە
964+
وریا فەتاح
لەمڕۆدا، تورکیا هەشت جار دوو ناوچەى هەرێمى کوردستانى بۆردوومان کردووە، جگە لە زیانە ژینگەییەکان هیچ زیانێکى گیانى مەدەنى نەبووە.
کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وت، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5.30 خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوار جار بۆردومانی باسکی بێرییان و گوندی گوندەژۆرییان کرد لە دەڤەری باڵەکایەتی لە قەزای چۆما، کردووە.
“لە کاتژمێر 6:48ـى سەرلەبەیانیش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوار جار بۆردوومانی شاخی برزووت و کڵاوەیان لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت کردووە”، کامەران مەلا عوسمان واى بە 964 وت.
وەک باسى دەکات، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوان و دارستانی ئەو شاخانە سوتاون.
بەهۆى بۆردومانەوە ئاگر لە سنوورى گوندەکانى گەڵاڵە و قامیش کەوتەوە
عەلی ساڵح، ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە بە 964ـى وت، دەوربەری کاتژمێر 7ـى بەیانیی ئەمڕۆ، چوار جار سنووری گوندەکانی گەڵاڵە و قامیش بۆردومان کران، ئەمەش بووە هۆى ئەوەى لە شاخەکانی برزوت و بیرانی ئاگرێکى گەورە دروست ببێت.
بەپێى ئامارەکانى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى، ئەو لە 1.1.2024 تا 1.7.2024، سوپاى تورکیا یەک هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانى بۆسەر خاکى هەرێم ئەنجامداوە.
هەر بەپێى ئامارەکانى ئەو رێکخراوە لە، 1.1.2024 تا 1.7.2024، سوپاى تورکیا یەک هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانى بۆسەر خاکى هەرێم ئەنجامداوە.
بەپێى نوێترین راپۆرتى تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPT ئهمریكی، له ماوهى ساڵانى 1991 تاوهكو 1.8.2024 له ناوچه جیاوازهكانى ههرێمی كوردستان، بههۆى ئۆپەراسیۆنە سهربازییهكانى تورکیا و ئێران 425 هاوڵاتى گیانیان لهدهستداوەو 420 هاوڵاتیی مهدهنیش بریندار بوونه.
CPT یاخود “تیمەکانی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵگە” رێکخراوێکی ئەمریکییە و لە چەند وڵاتێکى جیهان تیمیان هەیە و لە بوارە جیاوازەکانى مافى مرۆڤدا کار دەکەن، تیمى کوردستانى رێکخراوە سەرنج و پڕۆژەکانیان لەسەر ئەو بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەکانەیە کە دەکرێتە سەر خاکى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە.