چاوەڕێ دەکرا فێنک بێت
پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە هەموو ساڵێک لە 20ـى ئابەوە چاوەڕێ دەکرێت پلەکانى گەرما دابەزن، بەڵام ئەمساڵ پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە، بەشێوەیەک پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ و دوێنێ هاوشێوەى گەرماى مانگى تەمووزە.
لە عێراقیش دواى خۆڵبارین نەماوە و ئاسمان ساماڵە و پلەکانى گەرماش هەر لە بەرزیدا ماونەتەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەهەندێ ناوچە.
وەک خستویەتییە روو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشى سبەینێ چوارشەممەش باس لەوەکراوە، کە پلەکانى گەرما بەراورد بەمڕۆ بەرز دەبنەوە، بەم شیوەیە پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ و سبەى لە رۆژانى پێشووتر بەرزتر دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوار شەممە بەم شێوەیەن:
هەولێر : 44
سلێمانی : 42
دهۆک : 44
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 44
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 47
کەشناسى عێراقیش بڵاوى کردووەتەوە کە ئاسمانى چەند رۆژى داهاتوو ساماڵ دەبێت و خۆڵبارین نامێنێت، بەڵام پلەکانى گەرما بەرزن و لە هەندێ ناوچە 47 بۆ 48 پلەى سیلیزین.