لە هەولێر
كارگەیەكی دروستكردنی قەنەفە سووتا
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
نوێکرایەوە 10:21
موقدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، “کاتژمێر 9:10ی بەیانی ئێمە ئاگادارکراینەوە، چوار تیمی ئێمە لەوێبوون و دوو تیمیش وەک پاڵپشتی هاتن، ئاگرەکەش بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراوە، زیانێکی زۆری ماددی هەبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو”.
هەواڵی سەرەتا
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 20.8.2024 لە شاری هەولێر، ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە و کەلوپەلی ناوماڵ کەوتەوە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری بە کارگەکە گەیاند.
شوێنی کارگەکە کەوتووەتە پشت نەخۆشخانەی سەردەم لە نێوان شەقامی 40 مەتری و شەقامی 100 مەتری.
ئاگرەكە لە لایەن چوار تیمی بەرگریی شارستانی هەولێر كۆنتڕۆڵ كرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
قەلەڕەشێک ئاگری لە ناوچەیەک بەردا و کارەبای گوندێکیشی بڕی
ئاگرکەوتنەوە
چۆن بە خێرایی کۆنتڕۆڵ بکرێت؟
ئەفسەرانی بەرگری شارستانی خولێکی تایبەتیان لەبارەی ئاگرکوژاندنەوە بۆ کرایەوە
"زیانی 100 ملیۆن دیناری لێکەوتەوە"
خورماتوو؛ شۆرتی کارەبا دوکانێکی جلوبەرگی بەتەواوی سووتاند
هەژارترین دانیشتوانی وڵاتەکەن
ئاگرێک لە ویلایەتی "سەباح"ی مالیزیا کەوتووەتەوە و 200 ماڵی وێرانکرد
"وێستگەکە بۆردومان نەکراوە و بەهۆی شۆرتەوەیە"