بەرنامەکەی لە 964 ببينە
تهرمی “كاپتن فهیزۆ” دهگهڕێندرێتەوە كوردستان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە سەر ئەرکی سەرۆکی حکومەت، تەرمی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر (كاپتن فەیزۆ) دەگەڕێنرێتەوە هەولێر.
راگەیاندنی پارێزگا بڵاویكردەوە، تەرمی (فەیزوڵڵا عوسمان) وەرزشوان و ئەستێرەی دیار و دێرینی تۆپی پێی یانەی هەولێر و كوردستان دەگەڕێندرێتەوە هەولێر و كارەكەش لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی دەبێت.
فەیزوڵا عوسمان دوێنی بە نەخۆشی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، كە ماوەی 28 ساڵە لە ئەوروپا دەژیت.
ئەو، كە كوڕی ژنەشەهیدی راپەڕین “خەجەباوە”یە، لە ناوەندی وەرزشی كوردستان بە فەیزۆ ناسرا بوو، یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر بوو، هەروەها لە كاروانی وەرزشیی خۆیدا بۆ یانەکانی برایەتی، ئاسۆ و یانەی مەهاباد، هەروەها بۆ یانەیەکی پلە چواری ئەڵمانیاش یاریی کردووە و بە یەكێك لە باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێی كوردستان دادەنرێت، دوێنێ سەرلەبەیانی دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە و كێشە لە گورچیلەكانی، لە تەمەنی (55) ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا گیانی لە دەست دا.
فەیزۆ كە لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەكرد، پارساڵ لە بەرنامەی 1 بە 1 ی تۆڕی 964 بەشداریی كرد و بە توندی رەخنەی لە رەوشی وەرزشی كوردستان و یانەی هەولێر گرت.
بەرنامەكە لێرە ببینە