بچن ناو بنووسن
لە هەولێر 12 خول دەکرێتەوە و چۆنتان بوێت فێردەبن
964+
ئەحمەد مستەفا
لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌كادیمیای راهێنانی راهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان 12 خولی جۆراوجۆری کارکردن دەکرێنەوە، مەیلت لێی هەبێت بە تەواوی فێردەبی، ماوەی زۆرینەشیان 16 رۆژی کردارییە.
خوله‌كان به‌یانیان کاتژمێر 9:00 بۆ 1:00ی نیوەڕۆ، یەکشەممە تا پێنجشەممە بەڕێوەدەبرێن.
ئەو کەسانەی دەچن و بەشداریی دەکەن بۆ هەر رۆژێک بڕی پێنج هەزار دیناریان پێ دەدرێ، کەیفی عەدنان، جێگری بەڕێوەبەری ئەکادیمیای راهێنانی راهێنەرانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە 964ی وت، “کڵاسەکان دیاریکراو دەبن، ئەوەی وەک کەرەستەی لۆجستی ئامادەکراوە هەمان ئەو کەلوپەلانەن کە وەستایەک یان شارەزایەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکات”.
ئەو وتی، “جگە لە ناونووسین بۆ خولی کۆمپیوتەر، کە تەنیا سبەی چوارشەممە ناو وەردەگرن، خولەکانی دیکە لەگەڵ تەواوبوونی ژمارەی کڵاسەکان، پاش چاوپێکەوتن بۆ دەستپێکی خولی کرداری ئاگادار دەکرێنەوە”.
1- خولی پڕۆگرامەكانی كۆمپیوتەر، ماوەی خولەكە (16) ڕۆژی كردارییە.
2- خولی زمانی ئینگلیزی، ماوەی خولەكە (16) ڕۆژی كردارییە.
3- خولی میكانیكی بارهه‌ڵگر، ماوه‌ی خوله‌كه (16) رۆژی كردارییه.
4- خولی شوفێری بارهه‌ڵگر، ماوه‌ی خوله‌كه (5) رۆژی كرداری یه و پێویسته به‌شداربوو مۆڵه‌تی شوفێری گشتی (عمومی) هه‌بێت.
5- خولی شوفێری بەرزكەرەوەی چەنگاڵی ( رافعە )، ماوه‌ی خوله‌كه (8) رۆژی كردارییه.
6- خولی چاككردنەوەی مۆبایلی زیرەك ، ماوه‌ی خوله‌كه (16) رۆژی كردارییه.
7- خولی چاككردنه‌وه‌ی مه‌كینه بچووكه‌كان ( ماتۆری ئاو + مۆلیدەی كارەبا بچووك )، ماوه‌ی خوله‌كه (8) رۆژی كردارییه.
8- خولی بەستان و چاككردنەوەی سپلیت ، ماوه‌ی خوله‌كه (16) رۆژی كردارییه.
9- خولی سیڤی و چاوپێككەوتنی كار ، ماوەی خول (5) ڕۆژی كردارییە.
10- خولی من پێشه‌نگم ( Business ) ، ماوه‌ی خوله‌كه (16) رۆژی كردارییه.
11- خولی كامیرای چاودێری ئەنەلۆك، ماوه‌ی خوله‌كه (16) رۆژی كردارییه.
12- خولی كارامه‌ییه‌كانی ژیان (Life Skill ) ماوه‌ی خوله‌كه (8) رۆژی كردارییه.
ئەوکەسانەی دەچن با ئەم ناونیشانە بزانن، شوێنی خولەکە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌كادیمیای راهێنانی راهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان (ئه‌كادیمیای سویدی پێشوو) له هەولێر و لە گه‌ڕه‌كی رووناكییە، ته‌نیشت باخچه‌ی رووناكی و پشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی (5ی هەولێر) .
کەیفی عەدنان ئەوەشی باس کرد، “ته‌مه‌نی به‌شداربووان له نێوان ( 18 تا 35 ) ساڵ دەبێت، وه‌رگیرانی به‌شداربووان بۆ خوله‌كان به پێی چاوپێككه‌وتن ده‌بێت، بۆ به‌شداریكردن پێویسته سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌كادیمیای راهێنانی راهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان بکەن”. پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، وێنه‌یه‌ك لە جنسیه یان کۆپی كارتی نیشتمانی پێویستە.