تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 18 ساڵاندایە
لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو ماتۆڕسوارى تاقانە گیانیان لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
لە روداوێکی هاتوچۆدا کە لە نێوان دوو ماتۆڕدا لە گوندى سنووری سەر بە قەزای داقوق لە باشوری رۆژهەڵاتی کەرکوک روویداوە، دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان تاقانەن.
ئەحمەد عەدنان ئێشکگر لە نەخۆشخانەی داقوقی گشتی بە 964ـی وت، درنگانێکی شەوی رابردوو بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ماتۆر هەردوو لێخوڕەکە کەتەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 18 ساڵ دەبێت بەر لە گەیشتنیان بەنەخۆشخانە گیانیان لەدەست دەدەن و پاشان رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراون.
وتیشی،”بەپێى قسەی کەسوکارەکانیان ئەو دوو گەنجەی گیانیان لەدەستداوە هەردووکیان دانیشتوی گوندی سنوورن و هەردووکیان تاقانەی خێزانەکانیان”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
چەند ماتۆڕسکیلێکییان دزیوە و ویستویانە بیفرۆشنەوە
لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران
رۆژانه زیاتر له 2 حاڵهت تۆمار كراوه
له ههولێر حاڵهتهكانى پێوهدانى مار و دووپشك سهریههڵدایهوه
دهستگیر كرا
له سلێمانى چووته ههڵهبجه بۆ دزینى ماتۆڕسكیل
لە گوندی شەوگێڕی کۆیە
دوو کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
لە شارباژێڕ روویداوە