لە کەلار
کەسێک لە کاتی کارکردن لەناو بیردا گیانی لەدەست دا
+964
میلاد جەلال- گەرمیان
کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە بیری ئاودا لە کەلار، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.
رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت، “کاتژمێر هەشتی ئەمشەو 19.8.2024 کەسێک ھێنرایە نەخۆشخانە کە لەکاتی کارکردن لەناو بیردا، گیانی لەدەستدابوو”.
ئاشکراشی کرد، هاوڵاتییەکە لە بیرێک لە پشت ناوچەی پیشەسازی کەلار کاری کردبوو، لەناو بیرەکەدا کارەبا گرتبووی.
“هاوڵاتییەکە ناوی (ی، م) و تەمەنی 58 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە”، رزگار لەتیف وای وت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
ژمارەیەک وەستا و کرێکار ئەمڕۆ سەیرانیان کرد
"کرێکار خۆشگوزەران نەبێت مێشکی باش ئیش ناکات"
کاسبکارێک لە هەولێر: "ئەمڕۆ كار نەكەم سبەی نان نییە بیخۆم"
"هەتا دەمرم عارەبانەکەم ماچ دەکەم"
حاڵی کرێکارانی کەرکوک باش نییە
یەکێکیان ژنێکی دووگیان بووە
24 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
"هەڵنەهاتووە"
خاوەن بیناکەی کەرکوک خۆی رادەستی پۆلیس کرد
دۆڵى ئالانە
سپیندار؛ دارێکى بێ بێبەر کە هێندى زێڕ و نەوت خێرى هەیە
مامەڵەکان بووە بە ئەلیکترۆنی