تۆوەکە دەدات بە جوتیاران
کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک دوو جۆری نوێی پەتاتە بەرهەم دەهێنێت
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
دوو جوری نوێی پەتاتەی خۆماڵی لایەن کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆکەوە بەرهەمهێنراون و ساڵی داهاتوو تۆوەکەی بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.
نزیکەی چوار ساڵە کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای کەرتۆپە، دوو جۆری نوێی پەتاتەی لە رێگەی خانەی رووەکییەوە بەرهەم هێناوە، شەتڵەکانیش لە کێڵگەکاندا دەچێنرێن بۆ ئەوەی جوتیاران سوودی لێوەربگرن.
پرۆفیسور رەفائێل شەملون، مامۆستا و یەکێک لەسەرپەرشتیارانی کێڵگەی کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، “لە چەند ساڵی رابردوودا کارمان لەسەر دوو جۆری نوێی پەتاتە کردووە و توانیمان لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، ناوی ئەم دوو جۆرە بۆ سەر لیستی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی حکومەتی عێراق زیاد بکەین”.
وتیشی، “ناتوانین تۆوی پەتاتە بەسەر جوتیاراندا دابەش بکەین، چونکە ئێستا بڕی کەمە و 20 تۆن تۆوی پەتاتەی تازە لە کێڵگەکانی کۆلێژەکەدا هەیە”.
بە وتەی پرۆفیسۆرەکە، تا ساڵی داهاتوو 200 تۆن تۆویی ئەو جۆرە پەتاتەیە بەرهەم دەهێنن و دواتر دەتوانن بەسەر جوتیاراندا دابەشی بکەن و ئەوانیش سوودی لێیوەردەگرن.
“پێشتر ژمارەیەک مامۆستا لە زانکۆ کشتوکالییەکانی عێراقەوە هاتوونەتە کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک بۆ کردنەوەی خول لەسەر چۆنیەتی بەرهەمهێنانی ئەو دوو جۆرە پەتاتەیە”، پرۆفیسور رەفائێل شەملون وای وت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
لە پارێزگای دهۆک
لە ماوەی پێنج ساڵدا بەرهەمهێنانی پەتاتە هەزار بەرامبەر زیادی کردووە
دەروازەیەک دادەخرێت
کیلۆیەک تەماتە بوو بە دوو ھەزار دینار
بهم زوانه پهتاتهش بۆ قهتهر دهچێت
زیاتر له 400 ههزار تۆن بهرههمى هاوینهى جوتیارانى ههولێر رهوانهى پارێزگاكانى عێراق كراوه
سەرچاوەی ئاوەکەشی وشککرا
ئەو کێڵگە پەتاتەیەی بە ئاوی پیس ئاودراوە تێکدەدرێت
“زیاتر لە 50 هەزار تۆن بەربوومی خۆماڵی نێردراوەتە پارێزگاکانی عێراق''
دهۆک بووەتە خێر و بێر بۆ هەموو عێراق
لە قوشتەپەوە بۆ ئوردن و سعودیە