قەزای پێنجوێن

منداڵێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

+964

کامیار کەمال-  پێنجوێن

لە پێنجوێن منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی قەسابخانەکە لە قەزای پێنجوێن روویداوە و ئۆتۆمبێلەکەش جۆری توێوتا هایلۆکس بووە.

وتیشی، منداڵەکە لە رەگەزی نێرە و شۆفێرەکە خۆی گواستویەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باسی لەوەش کردووە، کە منداڵەکەی گواستووەتەوە هێشتا لە ژیاندا مابووە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

روونیشیکردەوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان منداڵەکە رایکردووەتە بەردەم سەیارەکە و زەبر بەر سەری کەوتووە.

هەروەها ئەوەشی باس كرد، ئێستا شۆفێرەکە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

جوتیارێکی پێنجوێن ده‌ڵێت: دوو تۆن شووتییان لێ دزیوم

جوتیارێکی پێنجوێن ده‌ڵێت: دوو تۆن شووتییان لێ دزیوم

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ژنێک گیانی لەدەست دا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ژنێک گیانی لەدەست دا