"بە زیاتر لە 840 ملیۆن دینار"
دانیشتووانی گوندی ئالانە خەمی ئاو و رێگایان نەما
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە یەک کاتدا دوو پرۆژەی گرنگ بۆ گوندی ئالانە جێبەجێ دەکرێن، بەوەش دانیشتووانی گوندەکە خەمی کەم ئاوی و رێگاوبانیان نامێنێت.
لە گوندی ئالانەی سنوری خەلیفان، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە، لێدانی بیری ئیرتیوازی و دانانی تۆڕی ئاو لە ناو گوندەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی رێگای سەرەکیی و کۆڵانەکانیش دەستی پێکردووە، قائیمقامی خەلیفانیش دەڵێت، کۆی پڕۆژەکان زیاتر لە 840 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
پەیامنێری 964 سەردانی شوێنی لێدانی بیرەکەی کردووە، لەوێ کەفاوێکی زۆر لەسەر رێگاکە کۆبووەتەوە کە سەرنجی خەڵکی گوندەکە و رێبوارانی بۆ لای خۆی راکێشاوە.ئەو کارمەندانەی خەریکی لێدانی بیر بوون، دەڵێن، “بەهۆی ئەوەی شوێنەکە شاخە، بۆ لێدانی بیر فوم بەکاردێنین، ئێستاش ئاوێکی زۆر فڕێدەدات و لەگەڵ خۆی فومەکەش دێنێتە دەرەوە”.
بیرە ئیرتیوازیەکە لە 80 مەتردا گەیشتووە بە ئاو و لە ماوەی سێ رۆژدا تەواو بووە.
مەغدید عەریف ئەحمەد قائیمقامی خەلیفان بە 964 وت، “لە رابردوو ئالانە گرفتی کەم ئاوی هەبوو، ئێستا پڕۆژەی ئاوی گوندەکە کە زیاتر لە 280 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، لە قۆناغی کۆتاییدایە و تۆڕی ئاو بۆ ماڵەکان دانراوە”.
سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای گوندەکەش، قائیمقامی خەلیفان دەڵێت، “کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای سەرەکیی گوند دەستیپێکردووە و دواتر قیرتاو دەکرێت، کۆڵانەکانیش کۆنکرێت دەکرێن، کە 560 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە”.
گوندی ئالانە نزیکەی 80 ماڵە و سەر بە قەزای خەلیفانە، هەشت کیلۆمەتر لە خەلیفانەوە دوورە و یەکێکە لە گوندە گەشتیاریەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
لە هەولێر
پڕۆژەی ئاوەڕۆی چارەسەری لافاو بەرەو كۆتاییە
هۆکارەکە گرتنەوەی ئاوە لەلایەن ئێرانەوە
بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کەمیان کردووە
شارەوانیی سلێمانی:
"پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقیی شاری ئەوین خێراتر جێبەجێ دەكرێت"
سێ خەزانی گەورەی ئاو
لە زێی بچووكەوە ئاو بۆ پڕۆژەیەكی قەزای قوشتەپە و دەوروبەری رادەكێشرێت
بە فەرمانی وەزارەتی شارەوانی
فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کرایەوە
بیریشیان نییە
قەوزە و پاشەڕۆ یەخەی پڕۆژە ئاوەکەی دوزخورماتوو بەرنادەن
با دوور بن لە مەترسی