هەواڵەکانی ئەمڕۆ

سینگڵەكان لێیان قەوما و ئەو منداڵەشی بەر چەقۆ درا گەڕایەوە ماڵەوە

+964
18 رۆژی پێ چوو، تا ئاسایش ئەمڕۆ ئاشکرایکرد ئەو کەسانەی هەناو و سیمای گۆیژەیان لە سلێمانی سووتان دەستگیرکران، سێ کوڕی گەنجن  لە بەردەم زیندانی ئاسایش بە کەلەپچە کراوی وێنەیان گیراوە.

سینگڵ و ئەو پیاوانەشی بەبێ هاوژینەکانیان دەیانەوێت بچن بۆ دوبەی ئیتر ناتوانن، ئیمارات کۆمەڵێک بڕیاری بۆ هاوڵاتییانی عێراقی دەرکردووە، کە هەموو دارەکەی لەسەری کوڕان و پیاوانی سینگڵدا شکاندووە.

ئەو منداڵە دوو ساڵەی لە دوزخورماتوو باوکی بەرچەقۆی دابوو، بە تەندروستییەکی زۆر باشەوە دوای چوار رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوو گەڕانەوە دوزخورماتوو.

حەج و عومرەکەی خۆمان، ناوى 97 کۆمپانیای بڵاوکردووەتەوە ولێیان بێ خەمە، دەڵێت، هاوڵاتیان کە دەچن بۆ عومرە، “لەگەڵ ئەوان نەبێت مەچن”.