گەورە و مامناوەند بوون

لە خاڵخاڵان سەللەی خۆڵ لەناو بازاڕ دانرا

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمپانیای پاککەرەوە و شارەوانی خاڵخاڵان، بە هاوبەشی یەکتر دەستیان کرد بە دانانی سەللەی خۆڵ لە شەقام و سەر کۆڵەکانی کۆمەڵگەکەدا.

سەللەی خۆڵەکان، بە قەبارەی گەورە و مامناوەند بوون.

ژمارەیان زۆر بوو، شارەوانییەکانی سلێمانی بۆی دابین کردبوون، ئازاد عاسی سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان لە ئەکاونتی خۆی ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردووەتەوە کە 964 بینوویەتی و دەڵێت، “سەللەی خۆڵ و زبڵەکان بۆ بازاڕی قەڵات و سەر کۆڵانەکانی بووە، داوا لە هەموولایەک دەکەین پاک و خاوێنی سنوورەکە بپارێزن”.

پێشتر، سه‌رۆكى شاره‌وانى خاڵخاڵان لە فەسیبووکی خۆی نیگەرانی خۆی لەوە دەربڕی بوو، کە کەسانێک پاشماوه‌ فرێده‌ده‌نه‌ سه‌ر شه‌قامه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان.

سه‌رۆكى شاره‌وانى خاڵخاڵان،  بەدووری 21کیلۆمەتر لە باکووری ناحیەی شوان-ی پارێزگای کەرکووکە. جگە لە خاڵخاڵان بە قەرەناویش ناودەهێنرێت.