کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

تا چەند تیکتۆکچی و ڤلۆگەری کورد دەستی لە کاری خێرخوازیدا هەیە؟

964+

شۆڕش قادری

تادێت ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەریی زیاتر لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکەن و هەر کەسەو بە ئامانجێکی تایبەتی خۆی بەکاریان دەهێنێت.

ئاشکرایە لە هەموو جیهان،  ژمارەیەک کەسایەتی وەک تیکتۆکچی و ڤلۆگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی دەکەن و لە کۆمەڵگەی کوردییشدا ژمارەیەک کەس بە مەبەست یا بێ مەبەست ئەو کارە دەکەن و خەڵکیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ کردووە، بەڵام تا چەند ئەو کەسانە کاریگەریی ئەرێنییان دروست کردووە و دەستیان لە کاری خێرخوازیدا هەبووە؟.

لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە چالاکوان و بەکارهێنەرانی تیکتۆک هەڵمەتێکیان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کچێکی گوندی خەلیفانی سیدەکان لە ئیدارەی سۆران راگەیاند، کە چاوی راستی بە گرێی شێرپەنجە کوێر بووە، لە ماوەی دوو شەودا توانیان 11 یازدە هەزار دۆلاری ( 110 وەرەقە) بۆ پەیدا بکەن تا چاوەکەی دیکەشی کوێر نەبێت و هەرچی زووە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

د. ئەحمەد سەیدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، “پێویستە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەپێی یاساکانی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و لایەنی پەیوەندیدار رێکبخرێتەوە و رێگە نەدرێت هەموو کەسێک ئەو جۆرە چالاکییانە بکات”.

“دەبێت ئەو جۆرە چالاکییانە زانستیانە و بە وریاییەوە ئەنجام بدرێن، چونکە هەندێک جار چالاکییەکە ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و باری دەروونی ئەو کەسە دەڕوخێنێت، کە دەیانەوێت یارمەتی بدەن”، د. ئەحمەد سەیدا وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چالاکی ڤلۆگەر و تیکتۆکچییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوو ئاراستەدا دەڕوات، ئاراستەیەکیان مرۆیی و خێرخوازییە و ئەوەی دیکەشیان خۆناساندن و بۆ بەرژەوەندی کەسیی بەکاردێت، کە ئاراستەیەکی مەترسیدارە و هەندێک جار خەڵک دەکەنە کاڵا و بۆ پارە پەیداکردن بەکاری دەهێنن، ئەوەش هەم لە رووی مرۆییەوە تاوانە و هەمیش لە رووی یاساییەوە قەدەغە کراوە و رێگەپێنەدراوە”.

"قوتابییەکانم دەڵێن مامۆستا تیکتۆک هەمووی بووە بە تۆ"

دوو شەوە لەتیکتۆک پارە بۆ کچێک کۆدەکرێتەوە کە خەریکە ه...

دوو شەوە لەتیکتۆک پارە بۆ کچێک کۆدەکرێتەوە کە خەریکە هەردوو چاوی لەدەستدەدات