لەگەڵ ترەم وەک سێوێکن کراون بە دوو کەرتەوە
ترەمپى چینى پەیدا بوو
964+
وریا فەتاح
رایان چێن، هاووڵاتییەکی چینی تەمەن 42 ساڵە، بەهۆی لێکچوونی زۆری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و لاساییکردنەوەی وردی دەنگ و جوڵەکانی، بووەتە ئەستێرەیەکی جیهانی لە سۆشیاڵ میدیا و ملیۆنان فۆڵۆوەری هەیە.
رایان کە پێشتر تەلارساز بووە، لە ساڵی 2025 و دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ڤیدیۆکانی لە تیکتۆک و ئینستاگرام ڤایرۆڵ بوون.
ئەو بە جلوبەرگی ترەمپەوە دەردەکەوێت و بە زمانی ئینگلیزی باسی خواردنە توندەکانی چین و کولتووری وڵاتەکەی دەکات.
سەرەڕای ناوبانگەکەی، چێن بەهیچ شێوەیەک باس لە سیاسەت ناکات، لە چین رەخنەی سیاسی “هێڵی سوورە”، بۆیە ئەو تەنیا لایەنە کۆمیدییەکەی ترەمپ وەک کاراکتەرێک بەکاردەهێنێت بۆ پەیداکردنی پارە و ریکلامی بازرگانی.
ئەم “ترەمپە چینییە” ئێستا ڤیزای ئەمریکای وەرگرتووە و بۆ یەکەمجار گەشتی ئەو وڵاتەی کردووە، داواش لە ترەمپ دەکات ئەگەر سەردانی چینیکرد، بێتە لای و پێکەوە خواردنێکى چینى بخۆن.