بۆ رێگریکردن لە رۆچوون

دیواری پاڵپشت بۆ ژمارەیەک گەڕەکی سۆران دروستدەکرێت

ژووری هەواڵ

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەک گەڕەک هەن لە هەوراز و نشێو بونیاد نراون، بەشێک لە هەورازەکان مەترسی رۆچوونیان لەسەرە، بۆیە بڕیاردراوە بە کۆنکرێت چارەسەر بکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18.8.2024، سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران رایگەیاند، لە گەڕەکی بارزان پڕۆژەی دروستکردنی دیواری پاڵپشت دەستیپێکردووە و لەسەر بودجەی ئیدارەکە جێبەجێدەکرێت.

پرۆژەی دروستکردنی راگر بۆ گەڕەکەکان بڕی یەک ملیار و 251 ملیۆن و 743 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە و کۆمپانیای “قشت” جێبەجێیدەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران، دەبێت راگرەکان لە ماوەی 200 رۆژدا تەواو بکرێن.