لە سلێمانی
بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
+964
توانا نەقی
لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتەوە لە سلێمانی و لە سەر سكاڵای هاوڵاتیەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمارکردووە کە بڕێک پارەی لێدزراوە، پۆلیسیش بەدواداچوونی کردووە و توانیویانە تۆمەتبارەکە کە ژنێکە لە هەمان رۆژدا دەستگیر بکەن و پارەکەش بگەڕێننەوە.
دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارە بە ناسنامە کوردە و دانیشتووی شاری سلێمانیە، لەلای پۆلیس دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئێستا تۆمەتبار (م، ع، م) لە دایكبووی 1983 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
964 پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیەوە کرد بۆ زانینی بڕی ئەو پارەیەی کە تۆمەتبار دزیویەتی بەڵام پەیوەندییەکە وەڵام نەدرایەوە.
ئەوەی کە لە وێنەکەی پۆلیس دەردەکەوێت ئەو پارانە پێکهاتوون لە 100 دۆلاری، 50 هەزاری، 25 هەزاری. 10 هەزاری و 5 هەزاری بە بڕی جیاجیا.