لە عێراق هەر وەکخۆیەتى و خۆڵبارینیشە

بەرە بەرە پلەکانى گەرما لە هەرێمى کوردستان دادەبەزن

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینیەکانى کەشناسى هەرێم، پلەکانى گەرما دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بوونى دەبێت، لە عێراقیش هەر گەرمە و تۆز و خۆڵێش دەبارێت.

بەشى پێشبینى کەشناسى لە وەزارەتى گواستنەوە، پێشبینییەکانى 48 کاتژمێرى بڵاو کردەوە، بەپێى پێشبینییەکانیش بێت ئەمڕۆ شەممە 17.8.2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و  لەناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەڵەهەوری دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە پلەکانى گەرما کەکێک نزمبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن بەراورد بە دوێنێ.

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممەوە ئاشکراى کردووە کە پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 42

سلێمانی: 40

دهۆک: 41

کەرکوک: 44

هەڵەبجە: 42

زاخۆ:42

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 46

دەستەى کەشناسى عێراقیش ئاشکراى کردووە، کە رۆژانى داهاتوو پلەکانى گەرما بەرزن و خۆڵبارین و تۆز و خۆڵ لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوامى دەبێت.

کەشناسى: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسى: بارانبارین بەردەوام دەبێت