بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی

دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار کراوەیە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکاتەوە، دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار کراوەتەوە و هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەکاریبهێنن لە کاتی چوونە ناو پارکەکە، یان دەرچوون لێی.

شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کردنەوەی دەرگاکە لە پێناو کەمکردنەوە لۆد و قەرەباڵغییە و بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیارانە.

پاركی هەواری شار، لەسەر رووبەری چوار هەزار و 400 دۆنم زەوی دروست كراوە، دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری سلێمانی.

بەروبوومی دوو باخی هەواری شار دەفرۆشرێن و سێ باخی دیکە...

بەروبوومی دوو باخی هەواری شار دەفرۆشرێن و سێ باخی دیکەش زیادکردنی ئاشکرایان بۆ دەکرێت