حکومەتی هەرێمی کوردستان: دادگای فیدراڵی بەپێی دەستوور پێکنەهاتووە
964+
هێمن بەکر
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەپێی دەستوور پێکنەهاتووە، داوا دەکات لە حکومەتی ناوەندیی نەچێتە ژێر باری ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دەریکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی گشت ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێم دەرکرابوون.
لە راگەیەندراوەکەیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لە حکومەتی نوێی عێراق پابەند بێت بەو بەڵێنانەی کە بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان داویەتی.
زیاتر لە مانگێکە، حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناری دا بۆ هەرێمی کوردستان، وەکو نیازپاکییەک بۆ رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵای مستەفا سەند بووە، کە پەرلەمانتارێکی پارێزگای بەسرەیە لە پەرلەمانی عێراق.