ئۆتۆمبێلێک لە کاتى بەنزین تێکردن - وێنە: 964
25 دیناری چووەسەر
لە سلێمانی بەنزین گران بوو
شۆڕش قادری
نرخی بەنزین لە سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی بەرزبووەوە و بۆ هەر لیترێک 25 دینارى چووەسەر.
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ـی وت،”نرخی هەر لیترێک بەنزین 25 دیناری چووەتەسەر، واتە لە ئێستادا لە سلێمانی، هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 875 دینار، موحەسەن بە هەزار و 75 دینار و بەنزینی سۆپەریش بە هەزار و 225 دینار دەفرۆشرێت”.
“گرانبوونی بەنزین لە سلێمانی کاریگەری لە سەر قەزا و ناحیەکانیش دەبێت و بە دڵنیاییەوە لە ناوچەکانی دیکەش نرخەکەی بەرزدەبێتەوە”، بەهمەن قادر وای وت.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی داوایشی لە هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێم کرد، پڕۆسەی پێدانی بەنزینی 690 دیناری بە پاس و تەکسی و هێڵەکانی گواستنە دەستپێبکەنەوە، چونکە بە وتەی ناوبراو، “راگرتنی پڕۆسەکە کاریگەری لەسەر گرانبوونی بەنزین هەبووە”.